به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ھیشام شەرەف» لە دیدارەکەدا وێڕای ستایشی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و گەلی یەمەن، ڕێزی لە دەستپێشەخەریی ئێران لە بارەی گەڵاڵەی «ئاشتیی ھۆرمۆز» بۆ ناوچەکە گرت و وتی: ئەوەی لە ئێستادا لەژێر چاودێریی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی دانوستانکاری یەمەن باسی دەکرێت، دەبێ داگری گیانی «ئاشتیی ھۆرمۆز»و ھەروەھا دەستپێشخەرییەکانی دیکە بۆ ئاشتی بێت.
وەزیری دەرەوەی یەمەن تیشکی خستە سەر وتەکانی ئەم دواییەی «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی سەبارەت بە ئاسۆی ئاشتی لە ناوچەکەو وتیشی: ئەم وتانە ڕەنگدانەوەی مەشقێکی ناسەرکەوتووی ساختەکارانەیە بۆ پاسادانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە داھاتوودا.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە تامەزرۆیی ئێران بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیەکان و داکۆکیی لە یەمەن، پێی داگرت: تاران ھەروا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە دەست درێژکارییە سەربازییەکانی دژی یەمەن و ھەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.
«حەسەن ئیرلو» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێران لە ھەوڵدایە ھەتا ھەرچەشنە ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا نەھێڵێ و ھەر لە بەر ئەمەش دەستپێشخەریی «ئاشتیی ھۆرمۆز»ی ھێنایە ئاراوە.
جێگای ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەم دواییەدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی« سی ئێن ئێن» وێڕای پشتگری کردن لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی بانگەشەی کرد بوو کە، ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوچەکەدا قازانجی زۆری بۆ ھەمووان دەبێت.
342/